به گولهى پاسهوانى سنوور گهنجێكى كورد كوژرا
نها نیوز ـ ههواڵهكان
ڕێکخراوى مافى مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، شۆفێرێکی کورد لە سنوری بانە بە دەستڕێژی گولـلەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران کوژرا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،ڕۆژی سێشەمە 14ی ئایار لە ناوچەی سنوری چۆمانی سەر بە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی پاسەوانی سنوری ڕژێمی ئێران، بە بێ ئاگادار کردنەوە دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە.
لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە کوردە و ناوی موعین تۆفیق پورە، خەڵکی گوندی چۆمانی سەر بە شاری بانەیە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی ئێران کوژراون، کە زۆرینەیان لە سنووری بانە بوون.
هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 33 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و زیاتر لە 210 کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.
|