كۆبوونهوهیهكى گرنگ له ههولێر بهڕێوهچوو
نها نیوز ـ ههواڵهكان
پلانی دارایی بە پێی لێکگەیشتنی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە، لە پرسی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەبێتە گفتوگۆی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا.
لیوا توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆلۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، بەرنامە و پلانەکانی داراییان بە پێی ناوەرۆکی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گفتوگۆکرد.
ڕاگەیاندراوێكى وەزارەتی پێشمەرگە وردهكاریى كۆبوونهوهكهى ئاشكراكردووه و نوسیویهتى:"بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ناو کارنامەی لێکگەیشتنی نێوانیان، هاوکات دوایین هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیان لە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە تاووتوێکرد".
ئهوهش هاتووه:"وەزارەتی پێشمەرگە و نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا، جهختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێم کردەوە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی کۆی پرۆسەی چاکسازیی کە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دووبارە یەکخستنەوەی هێزەکان کاری لەسەردەکات".
|