نها نیوز - هەواڵەکان
محمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سكاڵایه‌ك له‌دژی مسته‌فا سه‌نه‌د، په‌رله‌مانتاری عێراق تۆمار کردووە، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره پۆستێكی وه‌ك رێكلامێكی ته‌نزئامێز له فه‌یسبوك كردوه و باسی له قاچاغی نه‌وت له هه‌رێم كردووه كه به‌وته‌ی خۆی به چاوپۆشینی به‌غدا ده‌كرێت.
مسته‌فا سه‌نه‌د وتویەتی "ئه‌و پۆسته‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، له 23ی نیسانی رابردوو بڵاومكردووە‌ته‌وه.
هاوکات ناوبراو دوێنێش له پۆستێكی دیكه‌دا وتویه‌تی "له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. دەشڵێت "ئه‌مه هه‌لێكی زۆر باشه بۆ ئاشكراكردنی دۆسیه‌ی قاچاغی نه‌وت له‌به‌رده‌م دادگا.
له پۆسته‌كه‌ی 23ی نیساندا، مسته‌فا سه‌نه‌ند به ته‌نزه‌وه داوای له خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كان كردووە په‌یوه‌ندی به چه‌ند ژماره‌یه‌كه‌وه بكه‌ن كه خۆی له پۆسته‌كه‌یدا بڵاویكردووەتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌بیانوی ئه‌و ئاگاداری و رێكلامه‌وه، ویستویه‌تی ئه‌وه بدات به‌گوێ خه‌ڵكدا كه تانكه‌ره‌كان له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێره‌وه نه‌وتی ره‌ش و نه‌وتی خاو بۆ به‌نده‌ر عه‌باس له ئێران و ده‌گوازنه‌وه تا له‌وێوه هه‌نارده به‌نده‌ری فوجه‌یره بكرێت.
لە نوسراوە تەنز ئامێزەکەیدا مسته‌فا سه‌نه‌د به خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانی وتووە "نرخی یه‌ك تۆن نه‌وت له سلێمانییه‌وه 75 دۆلار و 100 دۆلاریش پاداشت، له هه‌لێریشه‌وه یه‌ك تۆن 98 دۆلاره و 100 دۆلاریش وه‌ك به‌خشش وه‌رده‌گرن.
په‌رله‌مانتاره‌كه هه‌ر به ته‌نزه‌وه نوسیویه‌تی "بۆ زانیاریتان بابه‌ته‌كه فه‌رمی نییه (قاچاغی نه‌وت به ئاگاداریی حكومه‌تی هه‌رێم به چاوپۆشینی به‌غدا ده‌كرێت، واته هیچ ترسێكی نییه).
لە کۆتایشدا نوسیویشیەتی "رزق به‌ده‌ست خوایه، ئه‌ی ره‌ززاق.
ئ.ز