وتار

کەس نوێنەری‌ راستەقینەی‌ کوردی ئێران نییە

عەلی كەریمی

لەكەس شاراوە نییە بەدوای بڕیارەتوندوتیژەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا واتا ترەمپ لەمەڕ ئێران و گەمارۆی تازەی ئابوریی، جموجۆڵێكی فراوان چ لەئاست ناوخۆو چ دەرەكی دەستی پێكردوەو هەموو لایەك وای بۆ دەچن حكومەتی ئێران بكەوێتە بەر فشارێكی زۆری نێونەتەوەیی‌و مەردمی خۆی لە ناوخۆ.

زۆر سروشتییە لەكەش‌و هەوایەكی ئاوادا ئێمەی میللەتی كورد كە بەحەق لەهەموان زیاتر بەرهەڵستكارو قوربانی ئەم رژێمە دیكتاتۆرو سەرەڕۆیە بووین، بكەوینە خۆمان‌و هەلەكە لەدەست نەدەین و تا بكرێت ئەم لاوازییەی ئێران‌و كرانەوەی دەرەكی بەروی خۆمان بەفورسەت بزانین‌و كەڵكی تەواوی بۆ بەرژەوەندی خەباتی ڕەوای گەلەكەمان‌و توێژی فەقیرو هەژاری كوردستان، لێ وەرگرین.

ئێمە لەگەڵ هەموو دانوستان‌و لۆبیگەریی‌و دۆست پەیداكردن‌و بەنێودەوڵەتیكردنی كێشەی ڕەوای گەلەكەمانین.

لەكەس شاراوە نییە لەماوەی ٤٠ ساڵ خەباتی بێ وچانی گەڵی كوردستان لەرۆژهەڵات كۆمەڵێك حیزب‌و رێكخراوی سیاسی راست‌و چەپ بەشداری ئەم بزوتنەوەیە بون‌و تا ئێستاش زۆربەیان بەردەوامن‌و تەنانەت رێكخراوگەلی تازەش هاتوون‌و دێنە گۆڕەپانی خەبات. ئەمەش بەحەق وایكردوە لەكوردستان پلورالیزم و تەعدوودی ئەحزاب خۆی بسەلمێنێت‌و گەر بێتو ئەم دیاردەیە بەباشی رێكخرێت‌و سیستمی بۆ دابندرێت، یەك لەسەركەوتوترین مكانیزمەكانی بەرێوەبەری كۆمەڵگایە لەئەمڕۆدا.

لە چەند رۆژی رابردوو و كرانەوەی رۆژئاوا و میدیاكان بە ڕووی كورد و ئۆپۆزیسۆنی ئێران، چەند وەفد و كەسایەتی و نوێنەری حیزب و كۆمەڵە چوون و بانگهێشت كراون بۆ میدیا جیهانییەكان و وڵاتان، بە تایبەت بۆ ئەمریكا.

ئێمە، هەموو جیهان و دوست و دوژمن ئەم راستییەش دەزانین بە زۆر هۆگەل لەو ماوە زۆرەی خەبات و دوور كەوتنەوە لە میللەتی خۆمان توشی زۆر رووداوی دڵتەزین و نەخوازراو بووینەوە و یەك لەمانەش ئینشعابات و لێكترازانی زۆر و زەوەندمان بوو.

لە دەستپێكی بزووتنەوەی بەرگری رۆژهەڵات لە ساڵی ١٩٧٩ رێكخراوێكی چەپی ماركسی بە رابەری زۆر زیندەیادی وەك كاك فواد، حەمەحوسێن، خانە، دوكتور جەعفەر، سەدیق كەمانگەر و… لە فەزای ئەوكاتی كوردستان و رۆژهەڵات بە ناوی كۆمەڵە پاش تاقی كردنەوەی خەباتی مەدەنی لە عاستێكی هەرە باڵای شارستانیەت وەكو هەلبژاردنی شورای شار لە مەڕ بە دەستەوە گرتنی كاروباری جەماوەری وهەروەها لەمەڕ دووری لە شەڕ و پیكدادان بە رێپێوان و كۆچی مێژویی مەریوان ئەوپەڕی هەستی هێمنانەی خەباتی ئاشتی خوازیان نواند بەڵام لە بەرانبەر هێرشی حكومەتی ئیسلامی دا بە درۆشمی ئێمە شەرمان ناوێ بەڵام تەسلیمیش نابین دەستی دایە تفەنگ و بەرگری، بانگەوازی مافی زەحمەتكێشان و كرێكار و جوتیار، مافی یەكسانی ژن و پیاو، عەدالەت و سوسیالیزم، مافی نەتەوەیی و … بوونە هۆكار بۆ ئەوەی كۆمەڵە ببیتە یەك لە هەرە رێكخراوە گەورە و مەترەحەكانی سەر ساحەی ئێران و هەموو كوردستانی گەورە.

دیسان بە زۆر هۆكار بە درێژایی ئەم ٢٠ ساڵەی رابردوو، ئەم كۆمەڵەیە پڕش و بڵاوبووەتەوە و هەر ئێستا بە ٤ كۆمەڵەی جیاواز و لە وەش گرنگتر بە سەدان كادر و ئەندام و پێشمەرگەی دێرین و بنەماڵەی شەهیدانی كۆمەڵە لە دەرەوەی ئەم كۆمەڵەن كە كاتی خۆی بە روحێكی چەپ و سوسیالیستی لە سەر دەستی ئەم رێبوارانە دروست كرا.

لە ئەمڕۆدا گوێمان لێ دەبێت كەسانێك خۆیان بە خاوەن و موڵكداری كۆمەڵە دەزانن و بە بێ هیچ رەعایەتێك لە میدیاكان و لە لای دەوڵەتانی دەرەوە لە جیاتی ئەوەی بە نوێنەری گروپەكەی خۆیان قسە و لێدوان بدەن، دێن و تەنانەت ناوی كۆمەڵەش دەكەنە “حیزبی كوومەلە” و بە ناوی هەموو كۆمەڵە قسە دەكەن و تەنانەت عاجز و لاوازن لە وڵامدانەوەی چەند لە خۆ بایی ئیرانی و میدیای ناسیونالیست و شۆڤێنی.

ئێمە واژۆكەرانی ئەم چەند تێبینییە لە سەرەوە، بە هەموو جیهان و لایەن و گەلی كورد و گەلانی ئێرانیش رادەگەیەنین؛ ئەوانە نوێنەری نەتەنیا گەلی كورد نین بەڵكو نوێنەری ئێمەی ئەندام و پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدانی كۆنی كۆمەڵەش نین. ئێمە بۆ هەموو چالاكێك كە بۆ بەرژەوەندی كورد و چینی هەژار و زەحمەتكێش بیكەن دەستخۆشیان لێدەكەین، بەس با بە ناوی خۆیان قسە بكەن نەك كۆمەڵە بە گشتی. دەبێ ئەم راستییە ون و شاراوە نەبێ ئەمرۆكە كەس بە گشتی، نوێنەرایەتی كۆمەڵە ناكا و بنەماڵەی فەراوانی كۆمەڵە زۆر لەوە گەورەترە كەسانێك داوای نوێنەرایەتی بۆ بكەن كە تەنانەت رێبازە پرشنگدار و گەشاوەكەشیان بیر چۆتەوە.

حوسێن ئەنهاری – كوێستان داودی- عەباس یەگانە- میران میرزایی- ئارەزوو نەعلی- تاهیر حوسێنی- سەدیق كەریمی- نەجمەدین غولامی- دیلان سەعیدی- یوسف شێخ محەمەدی- بەختیار بللوری- ئیبراهیم رۆستەمی- پرشنگ بللوری- حەمەی مەریوان- هێرۆ- شەیدا سولتانی- ئەمیر بابامیری- كەریم محەمەدی- رەحمان بێسارانی- جەلیل رەزایی- شەهریار ئەیازی- هوشیار كرمانشا- وەیسی- یۆسف ئەردەلان- ئومێد عەبدولاهی- مامۆ لوتفوڵاپور- فواد دیما- موحەمەد غەریب حوسێنی- عەلی دیواندەرە- عەلی كەریمی- ئیبراهیم سولەیمانی- سوران بانە- حشمەت سولتانی- سابر لوتفی -سەلاح سەقزی

تۆماری ناوەكانیش ئاوەڵەیە
ژمارەی خوێنەر   ‌ 243‌
8/6/2018 6:17:17 PM
زیاتر...