وتار

بۆ رێگری لە قوباد تاڵەبانی دەکرێت بچێتەوە ناو حکومەت

بنار هیدایەت
چەند رۆژێک لەمەوبەر مەکتەبی سیاسیی پارتی بە فەرمی مەسروری مەسعود بارزانی کاندید کرد بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت و ئەمەش لای یەکێتی شتێکی چاوەڕوانکراو نەبوو، چونکە پارتی پێشتر لە میدیا نافەرمییەکانیەوە ئەوەی بڵاوکردەوە حکومەت بۆ کێ دەبێت و کێ دەچێتەوە سەرۆکایەتی هەرێم.

ئەگەر ئاماژە بەوە بدەین پارتی حزبێکە بە بەرنامە کارەکانی دەکات ناچێتە خانەی پیاهەڵدانەوە بەڵکو ئەوە ڕاستیەکەیە ئەو حزبە لە پەنای بازرگانیکردن بە نەوتەوە سیاسەت دەکات و دەیەوێت جومگە ئەساسییەکانی حوکمڕانی لە کوردستان و عێراق وەربگرێت

ئەوەی ئێستا هەیە یەکێتی زەرەری خۆی و مردنی خاوەنەکەی دەوێت بۆ ئەوەی بازرگانییە سەرسەختەکەی لە دەستنەدات. بەوەش کەمینەیەک لە ناو یەکێتی دژ بەوەن قوباد بچێتەوە ناو حکومەت ئەمەش چەند پرسێک لەخۆی دەگرێت لەوانە:

ترس لە ئاییندەی تاڵەبانی کوڕ، بەو حوکمەی قوباد کوڕی مام جەلالە و کاریزمایەکی تایبەت بەخۆی هەیە ترسێکی لەلای بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی دروستکردوە بەوەی جڵەو و ئاییندەی حزبەکە لە دەستی ئەودایە و هەیمەنەی بەسەر یەکێتیدا هەیە و بەدەستهێنانی ئەو ژمارە زۆرە لە هەڵبژاردندا مۆتەکەی ترس لە تاڵەبانی کوڕ زیاتر کرد...

ڕێگری لە بازرگانیکردن.. ڕەنگە یەکێتی لەبەر بازرگانیکردن و بەرژەوەندییە تایبەتییەکان مەهامی سەرەکی کە رێبازی مام و چەپکە گوڵەکەیە لایداوە، ئەمەش بەشێک لە قیادە سیاسییەکان ئەوەیان بیرچۆتەوە قوباد جگە لەوەی کوڕی مام جەلالە رێگرە لەوەی قاچاخچییەکانی دەرمانی بەسەرچوو و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و باندی مافیا و گروپە بچوکەکانە، هەڵبەت بۆ ئەمەش شەرحی مار بەدار پێویستە.

ئەو گروپە یا ئەو کەمینەیەی ناو یەکێتی مەبەستیان لە دانانی دوو جێگر بۆ حکومەت رێگریکردنە لە کوڕە بچوکەکەی مام جەلال چونکە قوباد تاڵەبانی دیار نیە لە دوو جێگری دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت یا نا بەڵام وەک خۆی دەڵێت هەموو رێگاکان لەبەردەمیدا کراوەیە بۆ بەشداریکردن یا نەچونەوە بۆ حکومەت. لەلایەکی ترەوە ئاماژەکان باس لەوە دەکەن قوباد بۆ رەواندنەوەی دەنگدەران و لایەنگرانی دەچێتە حکومەت و ئەو بەڵێنانەی لە کاتی هەڵبژاردن باسیکرد دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەمەش خەنجەرێکە بۆ سەردڵی نەیارەکانی لە ناو حزبەکەی و دەرەوەی یەکێتی بە مەغزای خزمەت و هەلی کار و ئارامی لەکوێ بێت من لەوێم...

ئاییندەش وەڵامی زۆر پرسیاری نەدراوە دەداتەوە
ژمارەی خوێنەر   ‌ 1613‌
12/8/2018 11:57:15 AM
زیاتر...